بارودۆخی شەڕ، هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر و قەیرانی ئابووری، گوشارێکی سەختی خستووەتە سەر ژیانی بنەماڵەی کرێکارەکان لە ئێران.
ڕاپۆرتەکان نیشان دەدەن زۆرێک لە کرێکاران لەگەڵ دواکەوتن لە پێدانی مووچە، دابەزینی توانای کڕین و کێشەی جیددی بۆ دابینکردنی تێچووەکانی ڕۆژانە ڕووبەڕوون.
هەندێک لە یەکە بەرهەمهێنەرەکان لەگەڵ کەمبوونەوەی چالاکی یان کێشەی دارایی بەرەوڕوو بوونەتەوە و ئەو کرێکارانەی ماوەی چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، سەبارەت بە داهاتووی پیشەیی و بژێوی خۆیان نیگەرانن.
بەرزبوونەوەی نرخی دراو و گرانیی کەلوپەلە سەرەکییەکانیش گوشاری ئابووریی سەر خەڵکی زیاتر کردووە.
چالاکانی کرێکاری ڕایانگەیاندووە کە بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی زیاتربوونی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان.
بەردەوامیی سیاسەتە شەڕخوازانە و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی و فۆکۆس خستنەسەر پێکدادانە ناوچەییەکان، لە پاڵ کێشە ئابوورییە نێوخۆییەکاندا، قەیرانی کار، بەرهەمهێنان و خۆشگوزەرانیی خەڵکی زیاتر کردووە و گوشاری زیاتری خستووەتە سەر بنەماڵە کرێکارەکان.