کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕوونکردنەوە لەسەر هەواڵێکی "ئاڤا نیوز"

22:29 - 1 گەلاوێژ 2726

"ئاڤا نیوز" هەواڵیکی بڵاو کردووەتەوە گوایە لە دۆڵی ئالانە تێکهەڵچوونێک لەنێو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕووی داوە و بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات بریندار بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەم هەواڵە ڕەت دەکاتەوە و ڕادەگەیەنێ نە ئێستا و لە ڕابردووشدا قەت هیچ چەشنە ئاڵۆزی و تێکەڵچوونێک لەنێو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا ڕووی نەداوە و ئەم هەواڵە ڕاست نییە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ئیداری

١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٣/٧/٢٠٢٦)