کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پادگانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار بۆردومان کرا

10:22 - 2 گەلاوێژ 2726

لە بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکادا، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢ی گەلاوێژ، شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێ بۆردومان کرا.

بەپێی زانیارییە نێوخۆیییەکان و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، پادگانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو شاری پیرانشار کراوەتە ئامانج و دووکەڵ لە دوو شوێنی جیاوازی ناو پادگانەکەوە بەرز بووەتەوە.

حامد سەفاری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ، ئاشکرای کرد هێرشەکە کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕووی داوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد هێشتا ئاماری وردی زیانە گیانییەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام زیانی ماددیی زۆر بە ماشین و شوێنەکانی دەوروبەری بۆردوومانەکە گەیشتووە.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) کۆتاییهاتنی سێزدەیەمین شەوی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاندووە.

بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئامانجە سەربازییەکانی زیاتر لە ٢٠ شاری ئەو وڵاتە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج.