یەکیەتیی ئورووپا ڕۆژی هەینی ٢ی گەلاوێژ بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، سزای نوێی بەسەر پێنج دادوەری دادگاکانی ئینقلاب و هەکێرێکی سەر بە کۆماری ئیسلامیدا سەپاند.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، لە کاتێکدا تاران سەرکوتکاریی نێوخۆیی توندتر دەکاتەوە، شۆرای ئورووپا بەردەوام دەبێت لە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو کردەوانە.
بەپێی بڕیارەکە، پێنج دادوەری دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ئێران بەهۆی دەرکردنی سزای سێدارە و زیندانیکردنی درێژخایەن بۆ چالاکوانان و دژبەرانی سیاسی و دەرکردنی سزاکانی سێدارە، زیندانیکردنی درێژخایەن، قامچی، سزای دارایی و سزای تەواوکەری دژ بە دژبەرانی سیاسی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، لەوانەش لە پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، سزا دا.
هاوکات نیما ساڵحی، هەکێر و دامەزرێنەری گرووپی "ئاشیانە دیجیتاڵ سیکیوریتی" بەهۆی هاوکاری لەگەڵ سپای تێرۆریستیی پاسداران و ئەنجامدانی هێرشی سایبێری خرایە لیستی سزاکانەوە.
بەم بڕیارە، ژمارەی سزادراوانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئورووپاوە گەیشتە ٢٦٩ کەس و ٥٣ دامەزراوە.
سزاکان بلۆکەکردنی سەرمایە و قەدەغەی سەفەرکردن بۆ وڵاتانی ئورووپا دەگرنەوە.