ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" ئاشکرای کرد، بەحرەین و کوەیت بە شێوەیەکی نهێنی و لە وڵامی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، فڕۆکەی شەڕکەریان بۆ بۆردومانکردنی چەند ئامانجێک لە نێوخۆی ئێران بەگەڕخستووە و ئەمە یەکەم پەرچەکرداری ڕاستەوخۆی سەربازیی ئەو دوو وڵاتەیە بەرانبەر تاران.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێرشە ئاسمانییەکان کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدراون، کۆگاکانی دڕۆن و مووشەک و چەندین دامەزراوەی سەربازییان لە نێوخۆی ئێران کردووەتە ئامانج.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئێمارات زانیاریی هەواڵگری لەسەر ئامانجەکان و داپۆشینی بەرگریی ئاسمانیی پێویستی بۆ بەحرەین و کوەیت دابین کردووە.
شارەزایان ئەم هەنگاوە بە نیشانەی گەشەکردنی هاوکاریی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی بەرانبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی دەزانن.
شایانی باسە پێشتریش ئێمارات کە لە شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا بەردەوام ئامانجی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بوو، لە دەستپێکی شەڕ چەندین جار هێرشی کردبووە سەر ئێران.