کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی پێچەوانەی حوسییەکان بۆ سەر عەرەبستان

11:25 - 3 گەلاوێژ 2726

لە درێژەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرشی هاوپەیمانیی سەربازیی وڵاتانی عەرەبی بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستان بۆ سەر بنکەکانی گرووپی تێرۆریستیی حوسییەکان، ئەو گرووپە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لەو هاوپەیمانییە کرد و هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی عەرەبستان.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی گەلاوێژ، حوسییەکانی یەمەن هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیان لە عەرەبستان کرد و هاوکات ناوچەی جازان لە باشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج.

هەتا ئێستا عەرەبستان ئەو هێرشەی ئەو گرووپەی بۆ سەر وڵاتەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

شایانی باسە ڕۆژی هەینی ٢ی گەلاوێژ، هاوپەیمانیی سەربازیی وڵاتانی عەرەبی بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستان بنکەکانی حوسیی یەمەنی لە شاری کەناراوی حودیدەی کردە ئامانج و لە ئاکامدا دوو چەکدار کوژران.

پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان عەرەبستان و حوسییەکان بەرەیەکی نوێی لە شەڕی ناوچەیی دروست کردووە و هاوکات بە فەرمانی ڕێژیمی تاران، گەمارۆی دەریایی حوسییەکان لە دژی کەشتییە بازرگانییەکانی عەرەبستان بەردەوامە و ئەگەری پەرەسەندنی زیاتری ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە لە ئارادایە.