کاناڵی "فاکس نیوز" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئامادەنەبوونی سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی زلهێزەکانی جیهان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەییدا، نیشانەیەکی ڕوونی گۆشەگیریی پەرەسەندووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدایە.
ئەم میدیایە نووسیویەتی کە تەنیا ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی و سەرۆککۆماری گۆرجستان لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدارن و هیچکام لە زلهێزەکانی جیهان نوێنەرێکی باڵایان نەناردووە.
عومەر محەممەد، پسپۆڕی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر بە فاکس نیوزی ڕاگەیاندووە، ئەم ئامادەنەبوونە بەربڵاوە نیشانی دەدات ئەو حکوومەتەی خۆی وەک تەوەری هەژموونی ناوچەکە دەناساند، ئێستا تەنانەت لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕێبەرەکەشیدا، لە پشتگیریی نێودەوڵەتی بێبەشە.
ڕێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی، کە زیاتر لە چوار مانگ دوای کوژرانی لە هێرشەکانی ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت، لە بەیانیی ئەمڕۆ هەینییەوە بە گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ موسەلای تاران دەستی پێکردووە.