کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مارک ئێسپێر: ئەمریکا لە لێواری بەرفراوانکردنی هێرشەکانیدایە بۆ سەر ئێران

08:55 - 4 گەلاوێژ 2726

مارک ئێسپر، وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا، ڕایگەیاند پێیوایە دۆناڵد ترامپ لە لێواری چڕترکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانیدایە بۆ سەر ئێران.

ئێسپێر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەری هەیە ڕاگرتنی کاتیی هێرشەکان لەبەر ئەوە بێت تا هێزەکانی ئەمریکا بتوانن سەرلەنوێ سەنگەرەکانیان ڕێکبخەنەوە، ئامادەکاری بکەن و چەکەکانیان پڕ بکەنەوە بۆ کارێک وەکوو شەڕ، کە زۆر گەورەتر دەبێت."

بە وتەی ناوبراو، ئەم وەستانە دەکرێت تەنها مۆڵەتێکی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری بێت.

وەزیری بەرگریی پێشوو بۆ بڕینی تەواوی داهاتەکانی تاران جەختی لە گرنگیی گەمارۆدانی هەمەلایەنەی ئابووری، دەریایی، ئاسمانی و زەمینی کردەوە، چونکە بەبێ داهات، ئێران توانای ئاوەدانکردنەوەی سپا، پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی و پاڵپشتیکردنی گرووپە نیابەتییەکانی نامێنێت.

ئێسپێر هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ترامپ بە هێشتنەوەی دەرگای دیپلۆماسی، هێشتا هەڕەشەی هێرشی سەربازی وەک کەرەستەیەکی زۆر بەهێز بەکار دەهێنێت بۆ ئامادەکردنی تاران و هێنانە سەر مێزی گفتوگۆکان.