ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی گەلاوێژ وەحید موحێبی وتەبێژی سپای تێرۆریستیی پاسداران هەڕەشەی سەربازیی لە بریتانیا کرد و لە بەرانبەردا، ڤەیس سێتریتینگ وەزیری بەرگریی بریتانیا وڵامی دایەوە و ڕایگەیاند: "نابێت گوێ بەو خۆهەڵکێشانەی ئێران بردرێت".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە و چەند کاتژمێر دوای هەڕەشەکانی وەحید موحێبی، ڤەیس سێتریتینگ وەزیری بەرگریی بریتانیا ڕایگەیاند: "نابێت زۆر گوێ بە قسەکانی ئێران بدرێت، ئێمە ئامادەین وڵامی هەر جۆرە هێرشێکی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەمان و هاوپەیمانەکانمان بدەینەوە".
دەوڵەتی بریتانیا ڕایگەیاند: "ڕێگەمان بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا داوە لە ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە بنکەکانیدا، خاکی ئێمە بەکار بێنن".
سێتریتینگ لە وڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ڕێژیمی ئێران توانای هێرشی لە دژی بریتانیا هەیە یان نا؟ ڕایگەیاند: "ئێمە گوی بەو بانگەشە و خۆهەڵکێشانەی ئێران نادەین".
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێمە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەشدار نین و ئەو هەڕەشانەی ئێران بێجێیە.
هەروەها ڕاشیگەیاند کاتێک باسی پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و هاتوچۆی کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هۆرمۆز بێت، ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بە تەواوی هاوتەریب و هاوکاری یەکترین.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، حوسێن موحێبی، وتەبێژی سپای پاسداران سەبارەت بە ئەگەری هاوکاریکردنی ئەمریکا لەلایەن وڵاتانی دیکەوە لەوانەش بریتانیا لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێزدا ڕایگەیاند: "هەر وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران هاوکاریی ئەمریکا بکات، بێگومان هێرشی ڕاستەوخۆی دەکەینە سەر".