بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شەڕی ئێستا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا کۆتایی دێت کە یان ئەم ڕێژیمە بڕووخێت، یان بە تەواوەتی دەست لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت و سیاسەتەکانی بگۆڕێت.
نێتانیاهوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فاکس نیوز" ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی هەزاران هاووڵاتیی خۆی کوشتووە و ئاژاوەی ئابووریی بۆ جیهان دروست کردووە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە تاران دەستڕێژی کردووەتە سەر وڵاتانی ناوچەکە لەوانە عەرەبستان، بەحرەین، قەتەر، کوەیت، ئێمارات، ئۆردۆن و ئیسرائیل.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا کە ڕێژیمێک لە نەبوونی چەکی ئەتۆمیدا ئەم هەمووە پەلامارە بدات، بەدەستخستنی چەکی ئەتۆمی کارەساتی گەورەتر دەخولقێنێت.
ناوبراو زیادی کرد کە کۆماری ئیسلامی دەبێت یان بڕووخێت، یان ئەوەندە لاواز بێت کە ناچار بێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕابگرێت.
نێتانیاهوو جەختی لە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی دۆناڵد ترامپ کردەوە و وتی، بەربەستکردنی مەترسیی ئەتۆمیی ئێران دەبێت بەدی بێت، چ بە ڕێککەوتن بێت یان بەبێ ڕێککەوتن. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پێی خۆشە ئەم ئامانجە ڕەهایە بەبێ گەڕانەوە بۆ شەڕێکی سەربازیی قورس و بەرفراوان بپێکرێت.