ئێمە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی ئێران مەحکووم دەکەین
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕای گشتی بڵاوی کردووەتەوە، لە نزیک شاری پیرانشار لە ئەنجامی هێرشێکی سپای پاسدارانی ئێراندا شەش پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، لەو کاتەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لەو ناوچەیەدا خەریکی ڕاپەڕاندنی کاروباری سیاسی بوون، هێزەکانی سپای پاسداران بۆسەیان بۆ داناون و ٦ پێشمەرگەیان شەهید کراوە.
ئێمە ئەم هێرشانەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران مەحکووم دەکەین.
ڕۆحی شەهیدان شاد و جێگایان بەهەشت بێت.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان، ڕێبواران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەخوازین.
سەری گەلەکەمان ساغ بێت.
هیچ هێرش و کۆمەڵکوژییەک ناتوانێت ڕێگری لە ئازادیی کوردستان بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)
٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥