پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە لە ١٨ی پووشپەڕەوە تاکوو ٣ی گەلاوێژ، چوار سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکاندا کوژراون و ٢٠٧ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی داتاکانی هێزی مرۆیی بەرگریی ئەمریکا، سێ کەس لە سەربازەکان لە ئاکامی هێرشێکی دژمنکارانە لە ٢٧ی پووشپەڕ بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی "موەفەق سەڵتی" لە ئۆردۆن گیانیان لەدەست داوە، کە دووانیان ڕاستەوخۆ لە شوێنی ڕووداوەکە و یەکێکی دیکەیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕۆژی دواتر گیانی لەدەست داوە، هەروەها ناسنامەی سەربازی سێیەمیش دوای بێسەروشویێنبوونی، لە ٤ی پووشپەڕ بە فەرمی پشتڕاست کرایەوە.
هەروەها سەربازی چوارەم لە ٢٩ی پووشپەڕ، لە کاتی تەقینەوەیەکی کۆنتڕۆڵکراوی پاشماوەی دڕۆنێکی تێکشکێندراوی هێرشبەر لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست داوە.
پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە چۆنیەتیی ڕووداوەکەی هەولێر هێشتا بەردەوامن.