نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دڕۆن هێرشی کردە سەر بناری هەیبەت سوڵتان لە شاری کۆیە. ئەم هێرشە نوێیەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شوێنێک بووە کە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی ئاسایی و مەدەنیی ئەو شارەیە.
هێرشی نیوەڕۆی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ئەو شەپۆلە فراوان و بەردەوامەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا بە دەیان جار کرانەوتە سەر هەرێمی کوردستان و هەروەها بنکە و کەمپی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە جیا لە خەسار و زیانی ماددیی زۆر، بوونەتە هۆی شەهیدبوونی ١٠ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. هەروەها لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی پارتی ئازادی کوردستان لە چەمشاری نزیک دارەشەکران ٨ پێشمەرگە بریندار بوون و دواتر پارتی ئازادی ڕایگەیاند لەو هێرشەدا، تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هاتووە.
بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژی شەممەوە بە بڕیاری دۆنالد ترامپ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕاگیراوە. سەرکۆماری ئەمریکا ئامانج لە ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ئێرانی بۆ کارئاسانییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان دوو وڵات ڕاگەیاندووە.