وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕەخنەگرتن لە لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێران، داوای ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی و ڕاگرتنی لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی کرد کە بە وتەی ئەو وڵاتە بەهۆی چالاکیی ئاشتیخوازانەی مافی مرۆڤەوە دەسبەسەر کراون.
ڕایلی بارنێز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس ڕایگەیاند کە واشنگتۆن لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی ایرانی، بەتایبەت ئەو لاوانەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە مەحکووم دەکات و پشتیوانی لە داواکاریی خەڵکی ئێران بۆ ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی دەکات.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە.
لە هەمان کاتدا، لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، لەوانەش لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی مانگی بەفرانبار و ئەو کەسانەی بە سیخوڕی بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کراون، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە دژی ئەم جۆرە سزایانە، ژمارەیەک زیندانی لە زیندانی قزڵحەسار لە ٢٢ی پووشپەڕەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.