ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران مەحکووم دەکەین
بەپێی زانیارییەکان لە نزیک شاری پیرانشار لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، شەش پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید کراون.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لەو کاتەی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو ناوچەیەدا کاروباری سیاسییان ئەنجام دەدا، هێزەکانی سپا بۆسەیان بۆ داناون و بەم شێوەیە ٦ پێشمەرگە شەهید بوون.
ئێمە لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە سەرەخۆشی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.
هەروەها هیوای سەبووری و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵە و هاوسەنگەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان دەخوازین.
ڕۆحی پێشمەرگە شەهیدەکان شاد بێت.
ئێمە دووبارە هێرشەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران مەحکووم دەکەین.
تێکۆشانی دۆزی ئازادی هەمیشە بەردەوام دەبێت.
نووسینگەی چاپەمەنیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK)
٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥