کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لە کۆڕیادی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتدا کرد

14:42 - 5 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، کۆڕیادێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی د.کوێستان گادانی بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لەم کۆڕیادەدا کرد. لە بڕگەیەک لەو ڕێوڕەسمەدا بەرپرسی کۆمیتەی گشتی بەڕێز عەباس نامی پەیام و چەپکەگوڵی کۆمیتەی پێشکەش بەو کۆڕیادە کرد .

سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری زرگوێزەڵە کەوتنە بەر هێرشێکی چڕی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامدا ٩ پێشمەرگە شەهید و دوو پێشمەرگەی دیکە بریندار بوون کە یەکێک لە بریندارەکان، لە ڕۆژی ٣٠ی پووشپەڕدا چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.