ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژ، دایە گوڵشەن بابایی ژنە نیشتمانپەروەر و کۆمەڵایەتیی دیار و بەرچاوی ئاوایی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری مەریوان بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
دادە گوڵشەن ساڵی ١٣١١ لە ئاوایی تەنگیسەر لە دایک بووە و ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەموو ئاوات و هیوایەکی ئازادیی کوردستان بوو.
ناوبراو بەردەوام لە قسەکردنیدا خۆشەویستیی خۆی بۆ حیزبی دێموکرات و خەباتە ڕەواکەی دووپات دەکردەوە.
دەرگای ماڵی ناوبراو هەموو کات بە ڕووی پێشمەرگەکانی کوردستان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا کراوە بووە.
تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی بەهەشت مستەفای شاری مەریوان و بە بەشداریی خەڵکی ئەو شارە و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.