ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، ڕێژەیەکی زۆر لە چەکدارەکانی گرووپی تێرۆریستیی حەشدی شەعبیy بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی زەمینیی ئەمریکا لە عێراقەوە بردووەتە نێو خاکی ئYران و فەرماندەیەکی ئەو گرووپەش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.
دوێنێ دووشەممە ٥ی گەلاوێژ، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە وتووێژێکدا بە ڕاشکاوانە بوونی هێزەکانیان لەنێو خاکی ئێران بە پێشنیار و بڕیاری ڕاستەوخۆی بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ڕێژیمی پشتڕاست کردەوە.
ئەو فەرماندە سەربازییەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوە داوە کە چەکدارەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزی پیادەی ئەمریکا ئامادەیی تەواویان هەیە.
فەرماندەی ئەو گرووپە هۆکاری بوونی هێزەکانیان بۆ یارمەتیدانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە "هۆکاری ئایینی و ئیدۆلۆژی" گەڕاندووەتەوە.
حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی چەکداریی عێراقییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە لەسەر بنەمای فتوای "جیھادی کیفائی"ی دامەزرا و لە ٦٧ بۆ ٦٨ گرووپی چەکداری جیاواز پێکهاتووە.
ئەو گرووپە لەلایەن دەیان وڵاتەوە بە تێرۆریستی و نایاسایی ناسێندراوە و زۆربەی گروپە سەرەکییەکانی لە ڕووی دارایی، لۆجێستیکی و ئیدۆلۆژییەوە لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
هەروەها ڕێژیمی تاران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە یەک لە دوای یەکەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران لە خەزەڵوەری ٩٨، شۆڕشی ژینا و ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار کەڵکی لەم گرووپە چەکدارە تێرۆریستییە وەرگرتووە و لە تەقەکردن و کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی کوردستان و ئێراندا دەستی باڵایان هەبووە.