کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: دەبێت بیر لە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بکەینەوە

10:30 - 6 گەلاوێژ 2726

نەفتاڵی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە جێگەی شەڕ لەگەڵ باسکەکانی ئۆختاپووس یانی حیزبوڵڵا و حەماس، دەبێت لە هەوڵی لێدانی سەری لە تاران بین.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی "کان" ڕایگەیاند کە دەبێت بە دوای ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بین و بە جێگەی شەڕ لەگەڵ دەستوپێوەندییەکانی، ڕووبەڕووی خۆی ببینەوە.

نەفتاڵی بێنێت لەبارەی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا ڕایگەیاند کە لەم قۆناغەدا کە ئامانجە سەرەکییە بەدی نەهاتووە، دەبێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، لە هەوڵەکانمان بەردەوام بین.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە "شەڕی ئێستا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا کۆتایی دێت کە یان ئەم ڕێژیمە بڕووخێت، یان بە تەواوەتی دەست لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت و سیاسەتەکانی بگۆڕێت".

ناوبراو زیادیشی کردبوو کە کۆماری ئیسلامی دەبێت یان بڕووخێت، یان ئەوەندە لاواز بێت کە ناچار بێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕابگرێت.