ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ لەلایەن کۆمیتەی سویدی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە لە سوید بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەم دواییانەی مووشەکبارانی ڕێژیم بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی ئەو ڕێکخراوە و شەهیدانی ئەم دواییانەی حیزبی دێموکرات، کۆڕێکی پرسە و هاودەردی لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە سوید بە سەرپەرستیی بەڕێز "قادر مێهفەر" و ئەندامەتیی بەڕێز "عەباس یاری" ئەندامی کۆمیتەی گشتی، بەشداریی ئەو کۆڕەیان کرد.
پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن "سالار ئاشناگەر" نوێنەری ئەو ڕێکخراوە لە سوید پێشکەش کرا.
لەو کۆڕەدا جێگری سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەڕێز "عومەر ئیلخانیزادە" وتەیەکی پێشکەش کرد.
پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی سوید لەلایەن هاوڕێ قادر مێهفەر بەرپرسی کۆمیتەی ستۆکهۆڵم خوێندرایەوە.
پێویست بە وەبیرهیناوەیە کە ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ هەتاوی پۆلێک
لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە گوندی قزقەپانی پیرانشار لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا شەهید بوون.
ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥یش لە ئاکامی مووشەکبارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی کۆمەڵە لە زڕگوێزی نیزیک شاری سلێمانی ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵە شەهید بوون و چەند کەسێکیش بە تووندی بریندار بوون. دوای چەند ڕۆژ یەکێک لە بریندارەکانیش بەداخەوە شەهید بوو.