یێسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تێلاڤیڤ بە کردەیی خوازیاری ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئامانجە ئابووری و پیشەسازییەکانی وزە لە ئێرانە، بەڵام ئەمریکا لەم ساتەدا ڕێگە بە ئۆپۆراسیۆنی لەو جۆرە نادات.
واشنگتۆن لەوە نیگەرانە تاران لە کاردانەوەدا پەلاماری وڵاتانی عەرەبیی کەنداو بدات و بەوەش قەیرانێکی گەورەی جیهانی لە بازاڕی نەوتدا بێتە ئاراوە.
کاتس لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کاناڵی ۱۴ی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە خاکی ئیسرائیلەوە بۆ بەئامانجگرتنی ئێران فڕیون.
بە وتەی ناوبراو، تاران لەم بابەتە ئاگادارە، بەڵام بەهۆی سڵکردنەوە لە هێزی بەرپەرچدانەوە، هێرشەکانی ئاراستەی شوێنەکانی دیکەی ناوچەکە کردووە و خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل پاراستووە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی توندی دا کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە سەر ئیسرائیل، کاردانەوەیەک بە هەموو هێزەوە دەبینێت.
کاتس جەختیشی کردەوە: "ئێمە پێشتر دوو جار هێرشمان کردووەتە سەر ئێران و بە تەواویش ئامادەین بۆ ئەوەی بۆ جاری سێیەم هێرش بکەینەوە."