ڕۆژی سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥، دایە خەدیجە حوسێنپوور ژنە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی خەراپەی پیرانشار و خێزانی شەهید تەها پوورسەعیدی ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
دایە خەدیجە لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی گوندی خراپە لە دایک بووە و پاشان لەگەڵ شەهید تەها پوورسەعیدی ژیانی هاوبەشی پێک هێنا.
شەهید تەها لە حاجی ئۆمەران کەوتووەتە کەمین و شەهید بووە.
ناوبراو دوای شەهیدبوونی مێردەکەی، ئەرکی بەخێوکردنی چوار منداڵی دەکەویتە سەرشان و لەو بوارەشدا ڕووسوورانە هاتەدەر.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەک ژنێکی ماندوونەناس و نیشتمانپەروەر، بە ڕێبازی مێردە شەهیدەکەی و خەباتی ڕەوای گەلەکەی وەفادار مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو جەماوەری خەڵکی خەراپە و ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.