کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیادبوونی دووبارەی کۆگاکانی نەوتی سەرگەردانی ئێران لە ئاوەکانی باشووردا

14:36 - 7 گەلاوێژ 2726

دوای دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئاستی کۆگاکردنی نەوت لەسەر ئاوەکانی کەنداو و دەریای عومان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ڕێکخراوی "یەکیەتی لە دژی ئێرانی ئەتۆمی" رایگەیاندووە، ٤٥ کەشتیی نەوتهەڵگر و گازی شل (LPG)ی ئێران لە ناوچەی گەمارۆکەدا گیریان خواردووە. هەروەها کۆمپانیای "کێپلێر" ئاشکرای کردووە کە کۆگاکردنی نەوتی سەرئاوی ئێران گەیشتووەتە نزیکەی ١٤٠ میلیۆن بەرمیل، کە بەشێکی بەرچاوی لە ئاوەکانی باشووری ئێرانە.

واشنگتۆن دوای سەرنەکەوتنی دانوستانەکان گەمارۆکانی سەپاندەوە، لە کاتێکدا تاران لە مەودای ڕاگرتنی کاتیی گەمارۆکاندا، ٨٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی بە بەهای ٦ میلیارد دۆلار ڕەوانەی ئاسیا کردبوو. لە ئێستادا هەناردەی نەوتی ئێران ڕووبەڕووی ئاستەنگی جدی بووەتەوە.