لە دوای چەند ڕۆژ لە ڕاگیرانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سێنتکام سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەک ڕایگەیاند: "شەپۆلی نوێی هێرشەکان بۆ سەر دەیان بنکەی سپای پاسداران بەڕێوە چوو".
لە بەیاننامەی سێنتکامدا هاتووە کە ئەو هێرشانە لە وڵامی هێرشی مووشەکیی شکستخواردووی دوێنێی سپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڕێوە چووە.
سێنتکام هەروەها ڕایگەیاند کە لەو هێرشانەدا، ناوەندی فەرماندەیی سەربازی، دامەزراوەکانی دڕۆن و مووشەکی، سایتی بەرگری و چاوەدێریی کەناراوەکان، توانایی دەریایی سپای پاسداران کراونەتە ئامانج.
هەروەها لەو بەیاننامەدا ئاماژە بە ئامادەیی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کە ٥٠ هەزار سەرباز لەخۆ دەگرێت، کراوە.
بنکەکانی سپای پاسداران لە قشم، ئەهواز، شادگان، ئەروەندکێنار، کازروون، بووشێهر، کیش، ئابادان، هۆرمۆزگان، بەندەرعەباس، ئەهواز، نوورئابادی فارس، بەرازجان و جەم و چەغادەک خاپوور کراون.