کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی هێرشێکی دڕۆنی دیکەی کردە سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات

09:20 - 9 گەلاوێژ 2726

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕۆنیی کردە سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات.
لەم هێرشە نوێیەدا بارەگایەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە بە دوو دڕۆن کراوەتە ئامانج.
لە حەفتەی ڕابردوودا ئەمە چوارەمین جارە کە کۆماری ئیسلامی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات دەکاتە ئامانج.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٤٥ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.