بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی مادێح کرمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری باشماخ کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی مادێح کرمانی، سێ ڕۆژ پێش لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری باشماخ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژراوە و تەرمەکەی دوای سێ ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
شایانی باسە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم کوژراون.