دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند "شۆرای ئاشتی" گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بۆ چەککردنی تەواوەتی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە غەززە.
ترامپ دیاری کرد کە ئەم هەنگاوە ڕێگە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێی فەلەستینی خۆش دەکات تا کۆنتڕۆڵی غەززە بگرێتە دەست و ئەمنییەتی ئیسرائیل بپارێزێت.
بەپێی ئەم ڕێککەوتنە کە بەشێکە لە "پلانی ٢٠ خاڵیی ترامپ"، دوای تەواوبوونی پرۆسەی چەککردنی حەماس، هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەکشێنەوە و هێزێکی نێودەوڵەتی بە هاوکاریی پۆلیسی نوێی فەلەستینی ئەمنییەتی ناوچەکە بەڕێوە دەبەن.
ترامپ هەروەها سپاسی میسر، قەتەر و تورکیەی کرد بۆ نێوبژیوانیان و جەختی کردەوە کە هەڕەشەکانی هاوشێوەی ٧ی ئۆکتۆبەر دووبارە نابنەوە.
شایانی باسە کە گرووپی حەماس وەک هێزێکی چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران کاری کردووە و بە تەواوی پشتیوانیی دارایی، سەربازی و لۆجیستکییان لە تارانەوە بۆ دابین کراوە؛ بە جۆرێک کە هێرشە تێرۆریستییەکەی ٧ی ئۆکتۆبەریش بە هاواهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران ئەنجام درا و عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئەو کاتی ڕێژیم بە ئاشکرا دڵخۆشیی خۆی بۆ ئەو هێرشە دەربڕی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ١١٠٠ ئیسرائیلی.