لە درێژەی ئاژاوەگێڕییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا، سپای تێرۆریستیی پاسداران جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەی کردەوە کە هێرشی کردووەتە سەر دوو نەوتهەڵگری دیکە لە گەرووی هۆرمۆز.
پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران ڕۆژی هەینی ٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە دوو نەوتهەڵگر کە دەیانویست لە ڕێڕەوی باشووری گەرووی هۆرمۆز تێپەڕبن، کراونەتە ئامانج و ڕاگیراون.
ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە هەروەها ڕایگەیاند کە چوار نەوتهەڵگری دیکە دوای گۆڕینی ڕێڕەوەکەیان، گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان.
سپا هەروەها جارێکی دیکە هەڕەشەی لە کەشتیوانی نێودەوڵەتی کرد و وتی کە گەمارۆ و گۆڕینی ڕێرەوی کەشتییەکان لەلایەن ئەمریکاوە بێوڵام نامێنێتەوە.
تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی بانگەشەکەی سپای پاسدارانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
سێنتکام ڕۆژی ڕابردوو نائەمنبوونی ڕێڕەوە ئازادەکانی کەشتیوانی لە گەرووی هۆرمۆزدا ڕەت کردبووەوە و ڕایگەیاندبوو کە مەترسیی سەرەکی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و خەدەمەکانیان، تەنیا هەڕەشە و هێرشەکانی سپای پاسدارانە.
ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر دەیان کەشتی لە ئاوەکانی باشووری گەرووی هۆرمۆز.