لە ڕێوڕەسمی ناشتنی خامنەیی دوای تێپەڕبوونی ٤ مانگ لە کوژرانی، وڵاتانی گرنگی جیهان سەرەڕای بانگهێشتکردنی فەرمیی ڕێژیم، بایەخێکی ئەوتۆیان بەو ڕێوڕەسمە نەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا و هەواڵدەرییەکان، سەرەڕای بانگهێشتنامەی فەرمیی ڕێژیمی تاران، هەرکام لە وڵاتانی ڕووسیە، هێند، چین و تورکیە یان بەشدارییان نەکردووە یان لە ئاستی زۆر نزمدا نوێنەریان بۆ بەشداریی لەو ڕێوڕەسمە ناردووە.
لەو ڕێوڕەسمەدا، تەنیا ژمارەکی کەم لە گرووپ، حیزب و نوێنەری چەند کەمینەیەکی مەزهەبیی کەم وەک کۆمەڵێک لە شێعەی وڵاتان، نوێنەری گرووپە مەزهەبییەکان و نوێنەری چەند حیزبێکی بچووکی ناوچەیی و جیهانی بەشدارییان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، تەنیا سەرۆکی ٨ دەوڵەت لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کردووە.