بەهۆی پێداگریی کۆماری ئیسلامی لەسەر پاڵپشتیکردنی تۆڕە تێرۆریستییەکان و خۆدزینەوە لە ڕوونیی دارایی، ڕێکخراوی FATF بۆ جارێکی دیکە ئێرانی لە لیستی ڕەشی جیهانیدا هێشتەوە.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی "گرووپی تایبەتی ڕێکاری دارایی" (FATF) بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە کۆماری ئیسلامیی ئێران هێشتا لە نێو لیستی ڕەشی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەدا ماوەتەوە.
ئەم گرووپە لە دیاریکردنی پێوەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، دابینکردنی دارایی تێرۆریزم و چەکەکانی کۆمەڵکوژ بەرپرسە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەندامانی FATF لەسەر گرتنەبەری ڕێکاری زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاری و بەهێزکردنی چاوەدێریی سیستمی دارایی نێودەوڵەتی ڕێککەوتوون.
هەروەها بڕیار دراوە چەندین ڕاپۆرت لەسەر مەترسییە نوێیەکان، لەوانە خراپ بەکارهێنانی یارییە ئانلاینەکان و لاوازییەکانی پێوەست بە بانکداریی نافەرمی بڵاو بکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەم دامەزراوەی لە کۆبوونەوەی گشتیی خۆیدا کە لە پاریس بەڕێوەچوو، وڵاتانی عێراق و بۆسنی و هەرزەگۆڤینی خستە ناو "لیستی خۆڵەمێشی"یەوە، لە بەرامبەریشدا ناوی نامیبیا و ئەلجەزائیری لەو لیستە دەرکرد.