کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لەگەڵ ئەمریکا لە هەوڵی دروستکردنی ڕۆژهەڵات ناڤینێکی ئەمنتر و باشترداین

08:56 - 14 پووشپەڕ 2726

یێسراییل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەبۆنەی ساڵوەگەڕی سەربەخۆیی ئەمریکاوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا باسی لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمریکا بۆ دروستکردنی ڕۆژهەڵات ناڤینێکی ئەمنتر و باشتر کرد.

یێسرائیل کاتس لەو پەیامەیدا نووسیویەتی: "هاوپەیمانیی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا هیچکات بەقەد ئێستا بەهێز نەبووە".

کاتس ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئێمە بە هاوکاریی ئەمریکا، وێڕای بەرگری لە ئازادی و شکستدانی هێزە تێرۆریستییەکان، هەوڵ دەدەین ناوچەیەکی ئارام، سەقامگیر و باشتر چێ بکەین".

ناوبراو بە ئاماژدەدان بە دۆستایەتیی ترامپ لەگەڵ ئیسرائیل وتی: "ترامپ لەوەتەی ئیسرائیل هەیە یەکێک لە گەورەترین دۆستەکانی ئێمە بووە".

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتیشی: "لە سەردەمی سەرۆککۆماری ترامپدا، هاوپشکیی ڕێکاریی نێوان دوو وڵات گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە".

شایانی باسە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و نەهێشتنی تێرۆریزم لە ناوچەکە، شەڕی ١٢ ڕۆژە و ٤٠ ڕۆژەیان دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەست پێکرد و هەتا لێواری ڕووخان لە هێرشەکانیان بەردوام بوون و ئێستا بە وتەی ترامپ، هەموو توانا سەربازی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لەنێو چووە و کاربەدەستانی ڕێژیمی تاران ملیان بە هەموو داواکارییەکانی ئەمریکا داوە.