کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیویۆرک تایمز: چڕبوونەوەی سەرکوت لە ئێران هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی خامنەیی

10:14 - 14 پووشپەڕ 2726

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی، شەپۆلێکی نوێ و چڕی سەرکوتکردنی نەیاران و چالاکوانانی مەدەنی لە ئێران دەستی پێکردووە.

بەرپرسانی ئەمنییەتی و هەواڵگریی تاران لە ترسی سەرهەڵدانی هەر جۆرە توندوتیژی، بشێوی یان خۆپیشاندانێکی نەخوازراو لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکەدا، ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکاییە، چەندین چالاکوانی نێوخۆیی و دەنگی ناڕازی لە شارە جیاجیاکاندا دەسبەسەر کراون یاخود خراونەتە ژێر چاوەدێریی توندی ئەمنییەتییەوە.

شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەم هەنگاوە پەلەقاژەی تاران نیشان دەدات بۆ پاراستنی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە لەم قۆناغە هەستیارەی گواستنەوەی دەسەڵاتدا، کاتێک کە سیستمی سیاسی لە نێوخۆدا بەدەست قەیرانی ڕەوایی و لە دەرەوەش بەدەست دەرهاوێشتەکانی شەڕی ئەم دواییەوە دەناڵێنێت.