کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوای پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن حیزبوڵڵاوە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باشووری لوبنان

11:13 - 15 گەلاوێژ 2726

لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتی لوبنان لە ڕۆم بەڕێوە دەچێت، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە وڵامی پێشێلکاریی ئاشکرای ئاگربەست لەلایەن حیزبوڵڵاوە، بنکەکانی ئەو گرووپەی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.

لە بەیاننامەی ئەرتەشی ئسیرائیلدا هاتووە کە: «لە وڵامی پێشێلکاریی ئاشکرای ئاگربەست لەلایەن ڕێکخراوی تێرۆریستیی حیزبوڵڵاوە، هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشی وردیان لە باشووری لوبنان دەست پێکردووە».

گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵا، لەسەر دانوستاندن لەگەڵ ئیسرائیل ڕەخنەی توند لە حکوومەتی لوبنان دەگرێت و بە پێچەوانەی دەستووری یاسایی لوبنانی دەزانێت.

نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا،، لە لێدوانێکی تونددا ڕایگەیاندبوو کە ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربەست کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا لەنێوان دەوڵەتی لوبنان و ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت، قەبووڵ ناکات.

شایانی باسە ئاگربەست لە لوبنان بڕگەی یەکەمی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکایە.

هەروەها لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا حیزبوڵڵا دەیان جار هێرشی کردووەتەوە سەر خەڵکی ئاسایی ئیسرائیل و ئەرتەشی ئەو وڵاتە و لە بەرانبەردا، هیچ یەک لەو هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ئەرتەشی ئیسرائیل لە وڵامدا، لە هێرشکردنەسەر ئەو گرووپە تێرۆریستییەی سەر بە کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و هەتا ئێستا زیانێکی گیانی و مادیی زۆری پێ گەیاندووە.