کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە پیرانشار

14:45 - 15 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژ، کاک محەممەدئەمین مەحموودزادە باوکی پێشمەرگەی کوردستان، ئەیووب مەحموودزادە و خەڵکی ئاوایی شیناوێی پیرانشار، لە دوای ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی ئەیووب مەحموودزادە، چەندین ساڵە لەنێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، ئەرک حیزبی و پێشمەرگانەی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەجێ دەگەیەنێت.

کاک محەممەدئەمین لە ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی، لە ئاوایی شیناوێ لە دایک بووە و کەسێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی هەموو ئاواتێکی ئازادیی کوردستان بووە.

ناوبراو هەموو کات شانازیی بە کوڕەکە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد و هانی دەدا کە لە خەباتی پێشمەرگانەی خۆی بەردەوام بێت.

تەرمی کاک مەحموود لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و لە گۆڕستانی کۆنەخانێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.