کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە کێبڕکێی کیۆکووشین کاراتەی عێراقدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

14:26 - 16 گەلاوێژ 2726

سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تەنیا لە سەنگەرەکانی بەرگریدا قەتیس نەبووە و لە هەموو قۆناغ و بوارە جیاوازەکاندا بەردەوامیی هەیە؛ لە نوێترین دەستکەوتیشدا، "بێهنام قادرپوور"، پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە کێبڕکێی کیۆکووشین کاراتە لەسەر ئاستی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و پلەی یەکەم و میداڵی زێڕی پاڵەوانێتییەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

پاڵەوانێتییەکە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، کە تێیدا کۆمەڵێک لە بەهێزترین یاریزانانی کیۆکووشین کاراتە لەسەر ئاستی عێراق کێبڕکێیان کرد.

لە کۆتاییدا "بێهنام قادرپوور"، پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی شاری مەهاباد توانیی بەسەر سەرجەم ڕکابەرەکانیدا سەر بکەوێت و ببێتە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیە.

شایانی باسە بێهنام قادرپوور وەرزشوانێکی خاوەن ئەزموونە و تا ئێستا لە چەندین پاڵەوانێتیی جۆراوجۆر لەسەر ئاستی ئێران، کوردستان و نێودەوڵەتی بەشداریی کردووە و سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردووە.