لە دوای هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وڵاتانی عەرەبستان، تورکیە و پاکستان لە شاری مەککە ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەشیان ئیمزا کرد.
ئەم پەیماننامەیە لە کۆبوونەوەیەکی لووتکەدا لە نێوان محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی عەرەبستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیە و شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان بەسترا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە کە هەر جۆرە هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر هەر یەکێک لەم سێ وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر هەموویان ئەژمار دەکرێت.
ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە بەهێزکردنی "بەرپەرچدانەوەی بەکۆمەڵ" لە بەرانبەر هەر دەستدرێژییەکی سەربازیدایە.
ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدا دێت کە ئێران و گرووپە نیابەتییەکانی لە ئاڵوزییەکانی ئەو دواییەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر عەرەبستان.
جێی ئاماژەیە، شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە هەمان کاتدا وەک نێوبژیوانێکی سەرەکی لە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕۆڵ دەگێڕێت.