کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی هاوسەری شەهیدێکی کوردستان لە ڕەبەت

09:20 - 17 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥، حاجی كافە هاوسەری شەهید مستەفا ڕەشیدی ناسراو بە "مستەفای مام چووكڵی هەنداوێ" خەڵکی ئاوایی هەنداوێ سەر بە شاری ڕەبەت، بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە كۆچی دوایی كرد.

‎حاجی كافە ژنێكی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو، حیزبی دێموكراتی بە دڵەوە خۆش دەویست و هیوای سەركەوتنی حیزبی دێموكرات و ئامانجە بەرزەکانی بوو.

شەهید مستەفا ڕەشیدی هاوسەری ناوبراو دوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و فەرمانی جیهادی خومەینی لە دژی نەتەوەی کورد، بوو بە پێشمەرگە و بە دڵەوە ئەركە حیزبییەکانی بەڕێوە دەبرد.

‎شەهید مستەفا لە دەیان بەرەنگاریی قارەمانەدا وەک، شەڕی جاتراوێی پشتی ئاوایی دارساوێن لە هاوینی ٥٩ چالاكانە بەشداری كرد، بەڵام لە كاتی تێكشكانی هێرشی دڕندانەی هێزەكانی دوژمن، بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆک بەسەختی بریندار بوو و قاچێكی لەدەست دا و بوو بە كەمئەندامی سەنگەر.

ناوبراو لەسەر ئیزنی حیزب چووەوە نێوخۆ، و هەتا ئەو کاتەی لە ژیاندا مابوو وەفادار بە هەستی کوردایەتیی خۆی مایەوە و سەرەنجام لە ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٧٣ كۆچی دوایی كرد.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری ڕەبەت و ئاوایی هەنداوێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.