کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەحرەین داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ئێران ناچار بکات گەرووی هۆرمۆز بکاتەوە

08:59 - 18 گەلاوێژ 2726

هەواڵدەریی فەرمیی هەواڵی بەحرەین ڕایگەیاند کە پاش پێکرانی کەشتییەک لە گەرووی هۆرمۆز، وڵاتەکە داوای لە شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ئێران ناچار بکات گەرووی هۆرمۆز بکاتەوە و هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان ڕابگرێت بۆ ئەوەی ئەمنییەتی ناوچەکە و جیهان بپارێزریت.

ئەو هەواڵدەرییە بڵاوی کردەوە کە بەحرەین هێرشی مووشەکی بۆ سەر نەوتهەڵگرێکی شیرکەتی نیشتمانیی نەوتی ئەبوزەبی لە کاتی تێپەڕبوون لە گەرووی هۆرمۆزی بە توندی مەحکووم کرد و ئەوەی بە پێشێلکاریی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەی ٢٨۱۷ی شۆرای ئەمنییەت زانی کە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئەمنییەتی وزەی جیهانە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین داوا لە شۆرای ئەمنییەت دەکات بە ئەرکی خۆی هەستێت و ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هۆرمۆز و ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەکانی جیهان بگرێتە بەر.