لە وڵامێکی تونددا بۆ داواکاریی تاران بۆ وەرگرتنی قەرەبووی دارایی، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، مادام کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای قەرەبووی زیانەکانی شەڕی پێنج مانگی ڕابردوو دەکات، واشنگتۆنیش بە هەمان شێوە داوای قەرەبووی گەورە لە تاران دەکاتەوە.
ترامپ لە پەیامێکدا جەختی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران دەبێت قەرەبووی سەربازانی ئەمریکایی بداتەوە کە بە هۆی بۆمبە چێنراوەکانی ژێر ڕێنماییی قاسم سولەیمانی کوژراون یان بریندار بوون.
هەروەها ئاماژەی بە قەرەبووکردنەوەی بنەماڵەی قوربانییانی ناوی "یوئێسئێس کۆڵ" و هەزاران سەربازی دیکە کرد.
جگە لەوەش، ترامپ ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بەرپرسە لە کوشتنی سەدان هەزار خۆپیشاندەری بێتاوان لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا، لەوانەش ٥٢ هەزار کەس کە تەنها لە ٥ مانگی ڕابردوودا کوژراون، و دەبێت قەرەبووی بنەماڵەکانیان بداتەوە.
سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە نوێنەرانی خۆی ڕاسپاردووە کە وەرگرتنەوەی ئەم قەرەبووانە بکەنە مەرجێکی سەرەکی لە هەموو دانوستانەکانی داهاتوویان لەگەڵ تاراندا.