کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکانی کەشتییەک لە دەریای عومان بەهۆی سەرپێچیکردنی گەمارۆی سەر ئێران

15:43 - 20 گەلاوێژ 2726

ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا تەقەیان لە کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای پاناماوە کردووە، کاتێک هەوڵی داوە لە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربچێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا، خەدەمەی کەشتییەکە ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکایان پشتگوێ خستووە کە ئەرکی جێبەجێکردنی گەمارۆکەیان لەسەر ئێران پێسپێردراوە؛ بەو هۆیەوە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا ڕاستەوخۆ تەقەی لە فەرمانی کەشتییەکە کردووە.

لەلایەکی ترەوە، شیرکەتی ئەمنییەتی دەریایی "ڤانگارد" ئاشکرای کردووە کە کەشتیی کانتینێرهەڵگری "ڤێلا نۆڤا" لە دەریای عومان و لە دووریی ٧١ میل لە کەناراوەکانی پاکستان، بە مووشەکێک لە هێلیکۆپتەرێکەوە کراوەتە ئامانج.

ڤانگارد ئاماژەی بەوەش دا کە مووشەکەکە بەر کەشتییەکە کەوتووە و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر، بەڵام ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و تەواوی ١٧ ئەندامی خەدەمەی کەشتییەکە تەندروستییان جێگیرە.