شەوی سێشەممە ٢٠ی گەڵاوێژی ١٤٠٥، سەید سدیق ئەمینی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی کوڕانە سەر بە ناوچەی برادۆستی ورمێ، بەهۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.
سەید سدیق ئەمینی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کەسایەتییەکی دیار و بەرچاوی ناوچەی برادۆستی ورمێ بووە.
شایانی باسە کە دوو لە کوڕەکانی ناوبراو بە ناوەکانی سەید لوقمان و سەید حوسێن ئەمینی بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتدا پێشمەرگە بوون و ئێستاش لە ڕیزەکانی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبدا ئەندامن.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی سێشەممە بە بەشداریی ژماریەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەی برادۆست بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.