بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٥، کۆماری ئیسلامی هێرشی مووشەکیی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات.
لەم هێرشە نوێیەدا کۆماری ئیسلامی بە دوو مووشەک، بەرزاییەکانی بالیسان لە باشووری کوردستانی کردووەتە ئامانج.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئالانەی بە مووشەک کردە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٥٢ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.