ئەمڕۆ شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥، کاک ڕەحمان نادری باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات بە ناوی مەسعوود نادری لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئاوایی عەمبار سەر بە ناوچەی ئەحمەدی کۆڕی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست بووە.
ناوبراو بەهۆی ئەوەی کوڕێکی پێشمەرگەیە دەیان جار لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و ڕووبەڕووی ئازار و ئەزیەتی زۆر بووەتەوە.
مەسعوود نادری کوڕی کاک ڕەحمان چەندین ساڵە لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پێشمەرگەیە و لە چەند ئۆرگانێکی حیزبدا ئەرکی پێشمەرگانەی بە دڵسۆزییەوە ڕاپەڕاندووە.
تەرمی کاک ڕەحمان بە بەشداریی خەڵکی ناوچەی ئەحمەدی کۆڕ و ئاوایی عەمبار بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.