داوود ڕەنگی، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەڕێوەبردنی هاوردەکردن لە ژووری بازرگانیی ئێران ڕایگەیاند کە ڕێڕەوە زەوینییەکان بە هیچ شێوەیەک توانای ئەوەیان نییە ببنە جێگرەوەی ڕێگە دەریاییەکان و چارهسهركردنی قەیرانی ئابووری تەنیا لە ڕێگەی دانوستان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانەوە دەبێت.
داوود ڕەنگی لە وتووێژ لەگەڵ پێگەی هەواڵیی "ئێقتساد نیوز" ڕایگەیاند کە ساڵانە لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ کەشتیی هەڵگری کەلوپەلی سەرەکی ڕوو لە ئێران دەکەن و جێگرتنەوەی هەر کەشتییەک پێویستی بە ٢٥٠٠ بارهەڵگر هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە دابینکردنی ئەم ژمارە زۆرەی بارهەڵگر بێجگە لەوەی کارێکی ئەستەمە، تێچووی گواستنەوەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
ئەم بەرپرسەی ژووری بازرگانیی ڕێژیم جەختی کردەوە کە ڕێڕەوە زەوینییەکان ڕاستەوخۆ ژێر کاریگەریی ڕێکار و بڕیارەکانی وڵاتانی دراوسێدان و پشتبەستن پێیان زیانی دارایی قورس بە هاوردەکاران دەگەیەنێت.
ئەم هۆشدارییانە سەلمێنەری ئەوەن کە سیاسەتە شەڕخوازەکانی کۆماری ئیسلامی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە ناوچەکەدا، ئابووریی ئێرانی بەرەو داڕمانی تەواو بردووە و باجەکەی ڕاستەوخۆ لەسەر بژێوی و بەتاڵبوونی سفرەی هاووڵاتییان دەکەوێتەوە.