کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا و هاوپەیمانانی هێزێکی تایبەتی دڕۆنی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێک دەهێنن

12:18 - 23 گەلاوێژ 2726

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام)، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دەستی بە پرۆسەی دامەزراندنی یەکەم یەکەی فرەنەتەوەیی و فرەبواری دڕۆنە هێرشبەرەکان کردووە.

ئەم یەکەیە کە ناوی هێزی تایبەتی "فالکۆن ستڕایک"ی لێنراوە، دڕۆنی خۆکوژ و سیستمی بێفڕۆکەوانی ئاسمانی، دەریایی و ژێرئاوی بەکار دێنێت و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان لە ناوچەکەدا تێیدا بەشدار دەبن.

سێنتکام ڕایگەیاندووە کە بانگهێشتنامەی فەرمیی ئاراستەی وڵاتانی هاوپەیمان کردووە بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لەم پێکهاتە سەربازییە نوێیە.

دامەزراندنی"فالکۆن سترایک" ٩ مانگ دوای پێکهێنانی یەکەی "سکۆڕپیۆن سترایک" (لێدانی دووپشک) دێت.

سێنتکام ئاماژەی بەوەش کردووە کە یەکەی سکۆڕپیۆن سترایک پێشتر دڕۆنی هێرشبەری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران بەکار هێناوە، هەروەها لە هێرشەکانی مانگی ژووئیەی ڕابردوودا بەلەمە بێفڕۆکەوانەکانی بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە بەندەرییەکانی ئێران بەکار هێنابوو.

ئەم هەنگاوەی واشنگتۆن ئامانجی یەکخستنەوەی توانا دڕۆنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییە نێودەوڵەتییەکانە.