پیت هێگسێت، وەزیری شەڕی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەرتەشی وڵاتەکەی توانای هەیە گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران تا هەر کاتێک پێویست بێت بەردەوام بکات.
هێگسێت لە پاناما بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "نێردراوە دەریاییەکانی ئەمریکا دەتوانن بۆ ماوەیەکی نادیار ئەم گەمارۆیە ڕابگرن، چونکە ئێمە وەک پێشتر ناوە دەریاییەکان بە شێوەیەکی دەورەیی دێنینە ناوچەکە و دەیانبەینە دەرەوە."
ئەم لێدوانانە ڕۆژێک دوای ئەوە هاتنەئاراوە کە ترامپ ڕایگەیاند ئەمریکا کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هۆرمۆزی لەدەستدایە و گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکای بە "دیواری پۆڵایین" وەسف کرد.
وەزیری شەڕی ئەمریکا هەروەها هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی پێوەندیدار بە خراپیی بارودۆخی ناوی فڕۆکەهەڵگری "یوو ئێس ئێس ئابراهام لینکۆڵن"ی بە تەواوەتی ناڕاست و هەڵبەستراو وەسف کرد و جەختی کردەوە کە پێنتاگۆن هەموو پێداویستییەکی بۆ سەرجەم دەریاوانان و کاپیتنەکان دابین کردووە.
هێگسێت ئاماژەی بەوەش کرد کە هەندێک ڕاسپێردراوی سەربازی لەوانی دیکە درێژخایەنترن و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەریاوانانی ئەمریکا لە بەرانبەر ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە بارودۆخە سەختەکاندا کرد.