شەوی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥، دایە نهجیبه ئهحمهدی، دایكی پێشمهرگهی دێرینی حیزبی دێموکرات بەهۆی پیری و بەساڵاچوویەوە له شاری بانه، كۆچی دوایی كرد.
دایە نەجیبە ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و حیزبدۆست بوو.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی قادر سۆهرابی، ناسراو به "مامه قاله تاژانی"، نزیک بە چوار دەیەیە پێشمەرگەیە و لەو ماوەیەدا لە چەندین ئۆرگانی حیزبیدا تێکۆشانی هەبووە و بەرپرسایەتیی جۆراوجۆری بەڕێوە بردووە و لە هەموو قۆناغەکاندا، دڵسۆزانە ئەرکە حیزبییەکانی بەجێ گەیاندووە.
دایە نەجیبە، لە هەمووکاتێکدا شانازیی بە کوڕە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد و ئاواتی گەڕانەوەی کوڕەکەی بە ئازادیی بۆ نێو بنەماڵە و نیشتمانەکەی بوو، بەداخەوە بەو ئاواتەوە سەری نایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی بانەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.