کاناڵی "ئێنبیسی نیوز"ی ئەمریکا بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا و ئورووپایی بڵاوی کردەوە، ڕووسیە زانیاریی ئێلێکترۆنیکی، داتای ماهوارەکان و زانیاریی سیگناڵی بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و زیادکردنی توانای پێکانی ئۆپەراسیۆنەکانی تاران، ڕادەستی ئێران دەکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوبەشکردنی زانیاریی هەواڵگریی ڕووسیە بە تاران دەرفەت دەدات تا ئاستی وردبینی لە شناسایی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕەوتی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکاندا بەرەوپێش ببات و بە شێوەیەکی کردەیی یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی ئاستەنگ لە کارکردنی فڕۆکەکان و سیستەمە چەکدارییەکانی دیکەی دروستکراوی ئەمریکا.
بەرپرسانی ئەمریکا و ئورووپا دەڵێن مۆسکۆ زانیاریی وەهای داوەتە تاران کە توانای پاراستنی ناوەندە سەربازییەکانی ئێران بەرز دەکاتەوە و وردبینیی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی لە بەرانبەر ئەمریکادا باشتر دەکات.
ئەم هاوکارییانە لە کاتێکدا زیاتر بوون کە دوای هێرشەکانی دوایی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران، مۆسکۆ پشتیوانیی سیاسیی خۆی بۆ تاران دەربڕیوە.