وەزارەتی دادوەریی ئەمریکا لە داواکارییەکی نوێدا بۆ دیوانی باڵای وڵاتەکە، هەڕەشە مووشەکییەکەی مانگی ڕابردووی ئێران بۆ سەر فڕۆکەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپی وەک "هەوڵدان بۆ تێرۆرکردن" پۆلێنبەندی کرد و بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی جێگرەوەی بە شێوەیەکی نهێنی پشتڕاست کردەوە.
جان ساور، پارێزەری گشتیی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ترامپ بەرەوڕووی زنجیرەیەک هەوڵی تێرۆر بووەتەوە، لەوانەش هەڕەشەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەی سەرۆکایەتی لە ۱۷ی پووشپەڕدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەوکات ترامپ لە کاتی جێهێشتنی کۆبوونەوەی ناتۆ لە تورکیە، بە ڕێکاری ئەمنییەتیی توند و بەنهێنی بۆ فڕۆکەیەکی دیکە گوازراوەتەوە.
ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ترامپ لە مانگی پووشپەڕدا، بەهۆی هەڕەشەیەکەی ڕێژیمی ئێران، بە نهێنی و بە بەکارهێنانی بارهەڵگرێکی گواستنەوەی خواردنی فڕۆکە، لە فڕۆکەی کۆنی "ئەیر فۆرس وان"ـەوە بۆ فڕۆکەیەکی دیکە گوازراوەتەوە.