ئەرتەشی ئیسرائیل لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، دەیان فەرماندەی سەرەکی و چەکداری حەماسی لەنێو برد کە لە ڕەوتی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبردا ڕۆڵیان هەبووە.
ئەرتەشی ئیسرائیل بە هاواهەنگیی دەزگای هەواڵگری و ئەمنی نێوخۆیی ئیسرائیل (شاباک)، ڕۆژی پێنجشەممە، لە ناوچەی غەززە، جەماڵ مەحموود ئەبوو کەمیل، فەرماندەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی حەماسی لەنێو برد، کە لە کوشتاری ٧ی ئۆکتۆبەردا ڕۆڵی هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوی هابەشی ئەرتەشی ئیسرائیل و شاباکدا هاتووە کە "ئەم تیرۆریستە چ لە ماوەی شەڕدا و چ لە ماوەی ڕابردووشدا، پیلان و کاری تیرۆریستیی دژی هێزەکانی ئیسرائیل و هاووڵاتییانی ئیسرائیل بەڕێوە بردووە".
هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، فەرماندەیەکی گرووپی حەماسیان کوشتووە کە لە پێشخستنی پیلانە تێرۆریستییەکان دژ بە هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی خان یوونس ڕۆڵی هەبووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە، لە باشووری غەززە، تێرۆریست حوزەیفە خالید سولەیمان خەوارع، فەرماندەی یەکە، لە لیوای خان یوونس سەر بە باڵی سەربازیی حەماسی کردە ئامانج.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، ئەم تێرۆریستە لە ماوەی شەڕدا، هەوڵەکانی بۆ ڕاهێنان بە هێزەکانی ئەو گرووپە، گواستنەوەی چەک لە سەرانسەری باشووری غەززە و بووژاندنەوەی هێزە لاوازەکانی ئەو گرووپە خستبووە گەڕ.
هەروەها هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لەژێر فەرماندەیی باشوور ڕایانگەیاند کە، هاوشێوەی ڕێککەوتننامەکان لە ناوچەکەدا جێگیر بوون و لە چالاکییەکانیان بۆ لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەکی دەستبەجێ بەردەوام دەبن.
لە هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا، کە حەماس ناوی نابوو «لافاوی ئەقسا»، ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاوی سەربازیی کرایە سەر ناوچەکانی باشووری ئیسرائیل، لە ئەنجامدا، نزیکەی ١٢٠٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی ئیسرائیل کوژران و سەدان کەسی دیکەش بەدیل گیران.